هەموو بەشەکانی نەخۆشخانەکە کراوە دەبن

دوای سێ هەفتە نەخۆشخانەی کەلار بەتەواوی بایکۆتی شکاند

964+

فەهمی نەبی

نەخۆشخانەی گشتی کەلار رایگەیاند، بەیانی رۆژی یەکشەممە لە پێشوازی نەخۆش دەبن و ستافی هەموو بەشەکان دەوام دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە نەخۆشخانەی کەلار لەئاگادارییەک رایگەیاندووە، لە سبەیەوە دەوامی فەرمی لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار دەستپێدەکات.

د.حارس محەمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار بۆ 964 وتی، “سێ هەفتە بوو تەنیا چەند بەشێکی نەخۆشخانەکەمان کراوە بوو بەهۆی بایکۆتەوە، بەڵام بەیانی سەرجەمی نەخۆشخانەکە دەوام دەکەن”.

بەگوێرەی وتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار، دوو هەفتە لەمەوبەر پزیشکەکان بایکۆتیان شکاند و دەوامیان دەکرد، بەڵام بەشی تیشک و تاقیگە دەوامیان نەدەکرد و بایکۆتیان کردبوو، سبەی ستاف تەواو دەبێت.

لە نەخۆشخانەکانی کەلار بایکۆت کۆتایی پێهات

لە نەخۆشخانەکانی کەلار بایکۆت کۆتایی پێهات

تا ئێستا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، لە قوتابخانە و زانکۆکان بایکۆتی دەوام کراوە و فەرمانبەران و مامۆستایان داوای موچەی دوو مانگی ئەمساڵ بەسەریەکەوە دەکەن، هێشتا فەرمانبەرانی هەرێم موچەی مانگی ئاب و ئەیلولی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.