دیمه‌نێكی سه‌نته‌رى ناحیه‌ى ئیسێوه... وێنه: شاره‌وانى ناحیه
شارەوانی وا دەڵێت
هه‌ر كه‌سێك ده‌ستكارى داره‌كانى ئیسێوه بكات سزا ده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى ناحیه‌ى ئیسێوه له سنوورى پشده‌ر، هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه له خۆیانه‌وه ده‌ستكاری بڕین و چاككردنى داره‌كان نه‌کەن، بەپێچەوانەوە ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره بكات سزا دەدرێت.
له ناوه‌ندى ناحیه‌ى ئیسێوه، نزیكه‌ى 700 دارى جۆراوجۆر له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه چێندراون، به‌ڵام زۆر جاران خه‌ڵك بێ ئه‌وه‌ى پرس به شاره‌وانى بكات، ده‌ستكارى ئه‌و دارانه ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى پاككردنه‌وه‌یان.
مه‌گرون حه‌مه‌ده‌مین، به‌رپرسی به‌شی هونه‌رى شاره‌وانى به 964ـى وت، ئه‌مساڵ و پار ساڵیش چه‌ندین حاڵه‌ت له‌باره‌ى شێواندنى داره‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، تۆماركراون، شاره‌وانى خه‌ڵكه‌كه‌ى ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه له خۆیانه‌وه ده‌ستكارى نه‌كه‌ن.
وتیشی “هه‌ر كه‌سێك له‌خۆیه‌وه دار پاكبكاته‌وه سزاى ده‌ده‌ین”.
روونیكرده‌وه له قۆناغى یه‌كه‌مدا ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌رپێچی ده‌كه‌ن ئه‌و دارانه‌یان پێده‌كڕنه‌وه كه شێواندوویانن، له داهاتووش سزاى تووندتریان ده‌بێت.
به‌قسه‌ى به‌رپرسی هونه‌رى شاره‌وانى، رێژه‌ى سه‌وزایی له سنوورى ناحیه‌ی ئیسێوه ساڵى پار به‌ڕێژه‌ى 20% بووه و ئه‌مساڵش ئه‌م رێژه‌یه زیاتر كراوه.