خشتەی یارییەکان

ئه‌مڕۆ ئیتالیا به‌ كێشه‌وه‌ یاریی ده‌كات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024 ئه‌مڕۆ گه‌ڕی حه‌وته‌م درێژه‌ی ده‌بێت، هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا یارییه‌كی ئاسانی هه‌یه‌، به‌ڵام جارێكی دیكه‌ كێشه‌ رووی له‌ تیپه‌كه‌ كردووه‌.

به‌ پێی زانیاریی میدیای ئیتالیا، هه‌ردوو یاریزان نیكۆلۆ زانیۆلۆ و ساندرۆ تۆنالی، به‌هۆی تێوه‌گلانیان له‌ كاری گره‌وكردن له‌سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كان، له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا دوورخراونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش كێشه‌ بۆ راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ دروست ده‌كات.

ئیتالیا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ماڵتا یاریی ده‌كات و ئه‌ركی ئاسانه‌، كه‌ ئێستا له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م له‌ پله‌ی دووه‌مه‌ به‌ 7 خاڵ، ماڵتاش له‌ پله‌ی كۆتاییه‌ و هیچ خاڵی نییه‌.

یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
ئێرلەندای باکوور – سان مارینۆ 04:00
ئۆکراینا – مەكدۆنیای باکوور 04:00
بولگاریا – لیتوانیا 07:00
سلۆڤینیا – فینلاند 07:00
هەنگاریا – سڕبیا 09:45
دانیمارک – کازاخستان 09:45
ئیتالیا – ماڵتا 09:45

رۆناڵدۆ له‌ تۆماركردنی ئاماره‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ب...

رۆناڵدۆ له‌ تۆماركردنی ئاماره‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كانی به‌رده‌وامه‌