پێده‌چێت باران چه‌ند یارییه‌كی خولی عێراق دوابخات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ـی كانوونی یه‌كه‌م، گه‌ڕی 12ـی خولی نایابی عێراق ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامیی بارانبارین پێده‌چێت چه‌ند یارییه‌ك دوابخرێن.
له دوێنێه‌وه بارانبارینێكی به‌خوڕ له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌ستیپێكردووه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كیشدا لافاو هه‌ڵساوه.
ئه‌مڕۆ سێ یاری له گه‌ڕی 12ـی خوله‌كه بڕیاره به‌ڕێوه‌بچن، كه دوو یاری له یاریگه‌كانی شه‌عب و سناعه ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دواخستنیان هه‌یه.
گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق، ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به 964+ی وت: “تا ئێستا دیار نیه یارییه‌كان دوابخرێن، ئه‌گه‌ر یاریگه‌كان گونجاوبن یارییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن، سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كان بڕیار ده‌ده‌ن، به شێوه‌یه‌كی ئاساییش ئه‌گه‌ر یاریگه‌كان گونجاو نه‌بن به هۆی بارانبارینه‌وه، یارییه‌كان دواده‌خرێن، ئه‌مه‌ش سێ كاتژمێر پێش كاتی یارییه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت”.
به پێی خشته‌ی خوله‌كه، ئه‌مڕۆ یاریی سناعه و دیوانییه له یاریگه‌ی سناعه، حدوود و نه‌جه‌ف له یاریگه‌ی شه‌عب، هه‌روه‌ها نه‌فتی میسان و قاسم له یاریگه‌ی میسان به‌ڕێوه‌ده‌چن.
سه‌باره‌ت به یانه‌كانی كوردستان له خوله‌كه، هه‌ر چوار یانه سبه‌ی یارییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به پێی بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، له دوای به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی 12، كه سبه‌ی كۆتایی دێت، خوله‌كه بۆ ماوه‌ی مانگێك ده‌وه‌ستێت، به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی جامی كه‌نداوی 25 له شاری به‌سڕه.