"هۆکاری تیژڕەوی بووە"
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێڵەکەیان دوو گەنجی کۆیە گیانیانلەدەستدا
964+
فەهمی نەبی
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە رێگەی نێوان کۆیە بۆ دوکان ئۆتۆمبێڵێکی جۆری نیسان پاتڕۆل وەگەڕا و هەردوو سەرنشینەکەی گیانیانلەدەستدا.
سەنگەر سەعید، وتەبێژی هاتوچۆی کۆیە بۆ 964 وتی، ئەو دوو گەنجە بەهۆی تیژڕەوی و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێڵەکەیان گیانیانلەدەستداوە، هەردووکیان هاوڕێ بوون و لە چێشتخانەیەک کاریان دەکرد، بۆ گەشتێک دەیانویست بچن بۆ دەرەوەی کۆیە دووچاری ئەو رووداوە بوون.
رووداوەکە لە نزیک گوندی سێوسەن روویداوە و تەرمەکانیان نێردراون بۆ پزیشکی دادی کۆیە، ئەمەش بەپێی وتەی وتەبێژی هاتوچۆی کۆیە.