"بەهۆی نەکردنی حیجابەوە لێیدرابوو"

13 رۆژە ئارمیتا گەڕاوەند لە کۆمادایە

964+

پێشەوا محەمەد

ماوەی 13 رۆژە ئارمیتا گەڕاوەند لە نەخۆشخانەی فەجری ئێران لە کۆمادایە و بە پێی زانیارییەکانی رێکخراوی هەنگاو، پزیشکەکان بە کەسوکارەکەیان راگەیاندووە، چانسی چاکبوونەوەی نزیکە لە سفر.

1.10.2023 ئارمیتا گەڕاوەندی تەمەن 16 ساڵ، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران، لە مێترۆی “شەهۆدا”ـی تاران “بە بیانووی سەرپێچیکردن لە یاسای حیجابی زۆرەملێ”، لە لایەن چەند پۆلیسێکی پاراستنی حیجابەوە هێرش کرایە سەری و لەو کاتەشەوە تا ئێستا لە نەخۆشخانە لە کۆمادایە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵات دەکات رایدەگەیەنێت، تیمی پزیشکیی نەخۆشخانەی فەجری تاران، بە بنەماڵەی ئارمیتا گەڕاوەندیان راگەیاندووە کە ئەگەری چاکبوونەوەی کچەکەیان لە سفرەوە نزیکە و هیچ بەرەوپێشچوونێک لە رەوشی تەندروستیدا رووینەداوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، “هیچ چەشنە نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجام نەدراوە و لە نەخۆشخانەدا تەنیا توانیویانە بە زیندوویی بیهێڵنەوە”.

رێکخراوەکە دەشڵێت، “کەسوکارەکەی ئارمیتا لەژێر کۆنتڕۆڵێکی چڕی هێزە ئەمنییەکاندان بۆ ئەوەی بارودۆخی کچەکە بە شاراوەیی بهێڵنەوە”.

لە 13.9.2022شدا ژینا ئەمینیی تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، بە هەمان تۆمەتی نەکردنی حیجاب لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران لێی دەدرێت و دواتر گیان لەدەست دەدات.

کەیسێکی هاوشێوەی ژینا ئەمینی لە ئێران دووبارە دەبێتەو...

کەیسێکی هاوشێوەی ژینا ئەمینی لە ئێران دووبارە دەبێتەوە