بڕینەوەی دار زیادیکردووە

لە 24 کاتژمێردا چوار کەس لەسەر بڕینەوەی دار دەستگیر کراون

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما، بڕینەوەی داریش بە مەبەستی خۆگەرمکردنەوە زیادیکردووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، چوار کەس لەسەر بڕینەوەی دار لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیر کراون.

درەنگانی شەوی رابردوو، سێ کەس بە تراکتۆرێکەوە بەمەبەستی بڕینەوەی دار چوونەتە گوندەکانی بزەینان و شارستێنە لە سیتەک، هەرسێکیان دەستگیر کراون.

پۆلیسی دارستانی سیتەك دەستیگرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلێک و تراکتۆرێکی پڕ لە داری بڕاوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.10.2023، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەیەكی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر چووەتە گوندی خەربەندەلو، لەوێ هاوڵاتییەکیان دۆزیوەتەوە کە خەریکی دار بڕینە.

کەسێک لە سنووری ئاغجەلەر لەسەر داربڕین دەستگیر کرا

کەسێک لە سنووری ئاغجەلەر لەسەر داربڕین دەستگیر کرا

لە کاتی دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکەدا، دەستبەسەر سەرجەم دارە بڕاوەکان و ئۆتۆمبێلێک و مشارێک و دوو تەورداسدا گیرا.

بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمساڵ نزیکەی 65 کەس لەسەر داربڕین دەستگیر کراون.

پێشتر شارەوانیی سلێمانی سزای بڕینی داری دیاری کردووە و سزاکە بە پێی تەمەنیەتی و بۆ هەر ساڵێک بڕی 100 هەزار دینار وەردەگیرێت.