شیاو نه‌بوو بۆ خواردن

زیاتر له‌ یه‌ك تۆن و نیو تووى وشككراوه‌ له‌ناوبران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له ‌سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ یه‌ك تۆن و نیو تووى وشككراوه‌دا گیرا، چونكه‌ هۆبه‌ى كه‌ره‌نتینه‌ ده‌ڵێت “شیاو نه‌بوون بۆ خواردن”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.10.2023 لەلایەن هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی مەرزی تەوێڵە – شۆشمێ و بە هاوکاری یاریدەدەریەتیی ئاسایشی مەرزی تەوێڵە، دەست بەسەر بڕی یەک تۆن و 750 کیلۆگرام تووی وشکكراوه‌دا گیرا، کە شیاوی خواردن نەبوو.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، دواتر لەلایەن لیژنەی لەناوبردن و ئاودیووکردنەوە بڕیاری لەناوبردنی درا .

نه‌یانهێشت هه‌نجیره‌ وشككراوه‌ بێ كه‌ڵكه‌كه‌ ده‌...

نه‌یانهێشت هه‌نجیره‌ وشككراوه‌ بێ كه‌ڵكه‌كه‌ ده‌رباز بكرێت

دەستبەسەر بارێک نانەقەیسی نەشیاودا گیرا

دەستبەسەر بارێک نانەقەیسی نەشیاودا گیرا