مانگی نۆ لە سلێمانی 25 نەشتەرگەریی دڵ ئەنجام دراوە

964+

پێشەوا محەمەد

مانگی رابردوو لە شاری سلێمانی 25 نەخۆشیی دڵ ئەنجام دراوە، لە کاتێکدا لە مانگی هەشتدا 44  حاڵەت بووە.

بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.10.2023 بڵاویکردووەتەوە، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە شاری سلێمانی هەزار و 185 نەخۆش سەردانیان كردووە و 540 نەخۆش داخڵ كراون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

لەو ماوەیەدا 370 بووژانەوەی دڵ و 25 نەشتەرگەریی دڵ و 235 قەستەرە و 142 باڵۆن و 3 پەیس مەیكەر لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ ئەنجام دراون.

هەر بە پێی ئامارەکە، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 262 پشكنینی سیتی سكان و 218 ئیكۆ و 216 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە، هەروەها 87 چارەسەری سروشتی كراوە و 12 تیشك گیراوە و دوو هەزار و 331 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەریدەخات، مانگی هەشت هەزار و 769 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیەیان کردووە و 44 نەشتەرگەریی دڵیش ئەنجام دراوە.

تەندروستی سلێمانی: دەست لە گۆشت مەدە

تەندروستی سلێمانی: دەست لە گۆشت مەدە