تای خوێنبەربوون لە ئارادایە
تەندروستی سلێمانی: دەست لە گۆشت مەدە
964+
پێشەوا محەمەد
بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ نەخۆشی تای خوێنبەربوون هەیە و ئێستاش نزیکی جەژنی قوربانین، تەندروستی سلێمانی ژمارەیەک رێنمایی بڵاوکردووەتەوە بۆ قوربانیکردنی تەندروست.
نەخۆشییەکە ڤایرۆسییە و سەرەتا ئاژەڵ دەیگرێت و دواتر بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی نۆ رێنمایی بۆ قوربانیکردن بڵاوکردووەتەوە، کە ئەمانەن:
1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت کە رێگەپێدراون و پزیشکی ڤێتەرنەری سەرپەرشتی دەکات.
2- لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵ و کەوڵکردنی، یان پارچەپارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جلوبەرگی خۆپارێزی وك (دەستکێش، جزمە، سەدریەی پلاستیك، ماسکی دەموچاو).
3- نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆببنەوە لە چواردەوری سەربڕەکە (قەساب) و نابێت هاوکاری بکەن لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچەپارچەکردنی گۆشت.
4- بەبێ دەستکێش مامەڵە لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە، دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکە و پاشان دەستت بە باشی بشۆ.
5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان و دانانی کیسی داخراو و فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت.
6- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بە گۆشت و شتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.
7- پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕدرێت بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بە مادەی کلۆرین (بلیچ- موعجیزە)ی روونکراوە.
8- باشتر وايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەڵ بۆ ماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى (4 – 8) پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت. بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نییە و سەلامەتە و نابێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون.
9- ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو باشتر وايە نەيكڕيت يان سەري نەبڕیت بۆ دووربوون لە نەخۆشى تاى خوينبەرببوون.