بەشێکیان نادیارن

ره‌وه‌گورگێك رانه‌مه‌ڕێكی له‌ بنارى قه‌ندیل هه‌ڵدڕی

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ گوندێكی بنارى قه‌ندیل ره‌وه‌گورگێك شه‌وى رابردوو په‌لامارى رانه‌مه‌ڕى هاوڵاتییه‌كی دا و به‌شێكی لێ هه‌ڵدڕێن، به‌شێكی دیكه‌ش تا ئێستا كه‌س نازانێت كه‌وتوونه‌ته‌ كوێ.

هێرشی ره‌وه‌گورگه‌كان له‌ گوندى ده‌روكۆتری بنارى قه‌ندیل بۆ سه‌ر رانه‌مه‌ڕى هاوڵاتییه‌ك بووه‌، به‌ناوى ئه‌حمه‌دی حاجى عه‌بدوڵا، به‌هۆیه‌وه‌ 30 سه‌ره‌مه‌ڕى خنكاندووه‌ و 20 سه‌ریش بریندارن.

باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، ژماره‌یه‌ك سه‌ره‌مه‌ڕیش تا ئێستا دیار نین و كه‌س نازانێت گورگه‌كان بۆ كوێیان بردوون.

حاجى حه‌سه‌ن زودى، ئه‌نجومه‌نى گوندى زودان له‌ بنارى قه‌ندیل ئه‌و هه‌واڵه‌ى بۆ 964 پشتڕاستكرده‌وه‌ و وتیشی “ئه‌وه‌ جارى یه‌كه‌م نییه‌ ره‌وه‌گورگ په‌لامارى سه‌ره‌مه‌ڕه‌كانى ئه‌و سنووره‌ ده‌دات”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌مساڵ له‌ چه‌ندین شوێنی جیاجیاى بنارى قه‌ندیل ره‌وه‌ گورگ و ورچ و به‌راز په‌لامارى رانه‌مه‌ڕه‌كان و هه‌نگوین و به‌روبومى خه‌ڵكیان داوه‌و زیانى مادى زۆری گه‌یاندووه‌.

ئەو پیاوەی گورگ پەلاماری دا گیانی لەدەست دا

ئەو پیاوەی گورگ پەلاماری دا گیانی لەدەست دا