دیمه‌نێكی ناوه‌ندى قه‌زاى چۆمان : وێنه راگه‌یاندنى قایمقامییه‌ت
بنكه ته‌ندروستیه‌كانیشى نۆژه‌نكرانه‌وه
چه‌ندین ئامێرێكی پێشكه‌وتووى ته‌ندروستى بۆ چۆمان دابینكران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامیەتی چۆمان بڵاویكرده‌وه بۆ یه‌كه‌مجار چه‌ند ئامێرێكی ته‌ندروستى بۆ سنوورى قه‌زاكه‌یان دابینكران، كه بڕی 500 ملیۆن دینار بۆ دابینكردنیان ته‌رخانكراوه.
ئامێره‌كان بریتین له شوشتنەوەی گورچیلە، ئار ئۆ، سۆناری پێشکەوتوو، سپایرال فوتوسێراپی، تاقیگەی هورمونات و پشکنینی گشتیی خوێن و DR ی دیجیتالی تیشک.
باس له‌وه‌ش ده‌كات كه هەموو کەلوپەلێكی پێویست بۆ بنکەی تەندروستی حاجی ئومەران، دابینكراوه.
ده‌شڵێت، دوو کارمەند ده‌نێرنه وڵاتى ئێران، بۆ بینینیی خولێکی راهێنان بۆ کارکردن لەسەر ئەم ئامێرانە.
قایمقامیه‌تى چۆمان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، له ماوه‌ى رابردودا هه‌ندێك كارى نۆژه‌نكردنه‌وه له ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانى سنووره‌كه‌یان كراوه، له‌وانه‌ش نۆژەنکردنەوەی سەقف و سەربانی نەخوشخانەی گشتیی چۆمان بە بڕی 22 ملیۆن دینار و دروستکردنی بنکەی تەندروستیی گەزنە بە بڕی 158 ملیون دینار و نۆژەنکردنەوە لە بنکەی تەندروستیی قەسرێ بە بڕی نزیکەی 20 ملیون دینار.