زستانیش هاتەوە
بۆ جاری سێیەم كاركردن له رێگاى بالیسان وەستا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پێناچێت ئه‌م زستانه‌ش كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاى دۆڵى بالیسان ته‌واو بكرێت، ئێستا كاره‌كان تێیدا وه‌ستاوه و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، پاره‌ی نه‌ختینه نییه بیده‌نه كۆمپانیاى جێبه‌جێكار.
ئه‌مساڵ سێیه‌مجاره کارکردن لە نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م رێگایه ده‌وه‌ستێت و به‌هۆیه‌وه ئاسته‌نگی زۆر بۆ خه‌ڵكی سنووره‌كه‌و شۆفێران دروست ده‌بێت.
رێگاکە له ناوه‌ندى ناحیه‌ى بالیسان ده‌ستپێده‌كات و له‌ناحیه‌ى شكارته‌ى سه‌ر به ئیداره‌ى راپه‌ڕین كۆتایی دێت، درێژییه‌كه‌ى 23.5 کیلۆمەترە و یەکێکە لە رێگا بازرگانییەکان كه ئیدارەکانی سۆران و راپەڕین له‌لایه‌ك و دهۆك و سلێمانیش له‌لایه‌كى دیكه‌وه، به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
مەهدی مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان بۆ 964ـی دووپاتیكرده‌وه، ئێستا كاركردن له‌و رێگایه وه‌ستاوه و ئه‌مساڵ بووه سێیه‌مجار كاركردن تێیدا بوه‌ستێت.
وتیشی “له بانكه بازرگانییه‌كان پاره‌ى نه‌خینه نییه بدرێته كۆمپانیا و ئه‌ویش ناتوانێت به‌بێ وه‌رگرتنى پاره كاره‌كانى ته‌واو بكات”.
روونیكرده‌وه، بڕى حه‌وت ملیار دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ته‌رخانكراوه، ده‌بوایه له‌و پاره‌یه بڕی یه‌ك ملیار و 700 ملیۆنى پێبدرێت، به‌ڵام ته‌نیا 500 ملیۆنى پێدراوه.
دووپاتیكرده‌وه، ئەگەر پارەی بۆ تەرخان نەکرێت ئەمساڵیش كاره‌كانى ته‌واو ناكرێن.
لە کۆتایی ساڵی 2022 نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاکە دەستیپێکرد، بەڵام لەوکاتەوە تا ئێستا سێ جار کارکردنی تێدا وەستاوە.