دەستەی گەشتوگوزار خۆی بۆ فێستیڤاڵی پاییز ئامادە دەکات
964+
پێشەوا محەمەد
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە ئامادەکاریدایە بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵی پاییزە، کە سەرجەم کۆمپانیا و بنکە گەشتیارییەکان بەشداری تێدا دەکەن.
پێشتر دەستەی گەشتوگوزار چەندان فێستیڤاڵی دیکەی لە سلێمانی، هەولێر و کۆیە ئەنجام داوە.
ئیبراهیم عەبدولجەبار، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە 964ـی وت، “لە فێستیڤاڵەکەدا سەرجەم خواردنە کوردەوارییەکانیشی تێکەڵ دەکرێت”.
لە هەرێمی کوردستان پەرە بە 15 جۆری گەشتیاری دەدرێت و هەوڵی راکێشانی گەشتیاریان بۆ دەدرێت.
“هەموو ئەو کارانە لە چوارچێوەی پلانی 10 ساڵەی دەستەدان بۆ راکێشانی زۆرترین گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان”، ئەوەش قسەی ئیبراهیم عەبدولجەبارە.
ئەمساڵ تا کۆتایی مانگی نۆ چوار ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و ساڵی رابردوو شەش ملیۆن و 39 هەزار گەشتیار هاتبوونە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.