زانکۆی سلێمانی هۆشداری لە پەککەوتنی پرۆسەی خوێندن دەدات
964+
توانا نەقی
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لەسەر چارەنوسی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ هۆشداری دەدات و داوای خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی کۆبووە و چەند خاڵێکیان سەبارەت بە درێژەدان و داواکاری شایستەی دارایی مامۆستایان و فەرمانبەران و دەرمەڵەی خوێندکاران خستەروو.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەنجومەنی زانکۆ پێشوەخت راپۆرتی دەربارەی مافەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران داوەبە وەزارەتی خوێندنی باڵا بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندن.
هەروەها خوێندنی زیاتر لە 23 هەزار خوێندکار لە مەترسیدایە بۆ ساڵی 2023 – 2024 پرۆسەکەش لە ژێر هەڕەشەی هەڵپەساردندایە.
خاڵێکی دیکە پێکهاتووە لەوەی ئەنجومەنی زانکۆ حکومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵاو لایەنی پەیوەندیدار دەخاتە ژێر بەرپرسیاریەتییەوە بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکان و نەهێشتنی کێشە لە پرۆسەی خوێندندا.
دەقی نوسراوەکەی زانکۆی سلێمانی: