گرافیکی 964
ناتانیاهۆ بۆ بایدن: لە هۆڵۆکۆستەوە شتی وامان بەخۆوە نەدیوە و ئەمانە لە داعش دڕندەترن
+964
ژووری هەواڵ
کۆشکی سپی رایگەیاند جارێکی تر جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ بینیامین ناتانیاهۆی سەرەک وەزیرانی ئیسرائیل کردووە و پشتیوانی ئەمریکای بۆ دووبارە کردووەتەوە.
بایدن لەگەڵ هاریسی جێگری بووە کە تەلەفۆنەکەیان بۆ ناتانیاهۆ کردووە، ڤیدیۆی قسەکانی سەرەک وەزیرانی ئیسرائیلیش بڵاوبووتەوە کە چی بە بایدن وتووە.
ناتانیاهۆ بە بایدن دەڵێت: جۆ، با بۆت روون بکەمەوە ئەوەی روویدا لە هۆڵۆکۆستەوە شتی وامان بەسەر نەهاتووە.
هۆڵۆکۆست رووداوی کۆمەڵکوژی جوولەکەکان بوو، لە جەنگی دووەمی جیهانی لەسەر دەستی ئەڵمانیای نازی شەش ملیۆن جولەکە کوژران.
ناتانیاهۆ بە بایدن دەڵێت ”ئەم چەکدارانە لە داعش دڕندەترن”.
کۆشکی سپی دەڵێت بایدن هەموو پشتیوانیەکی ئەمریکای بۆ ئیسرائیل دەربڕیوە، میدیا ئەمریکییەکانیش دەڵێن هێزێکی تایبەتی ئەمریکی گەیشتوونەتە ئیسرائیل کە پسپۆڕن لە رزگارکردنی دیل و کەسانی بە بارمتە گیراو.