هەولێر رۆژێکی گەرموگوڕ بەڕێدەکات

+964

ژووری هەواڵ

رۆژێکی پڕ چالاکی چاوەڕێی دیداری مێری دەکات، گفتوگۆکانیش وەک دوێنێ گەرموگوڕ و سەرنجڕاکش دەبن.

ئەم دوو رۆژە

ئەم دوو رۆژە "مێری" هەولێر و بەغدا و دنیا پێکەوە کۆدەکاتەوە

بەرپرسان و خەڵکە دیارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەم بەیانییەوە تا ئێوارە لە هۆڵی هۆتێل رۆتانا کۆدەبنەوەو پەنێڵی زۆری تیا بەڕێوە دەچێت.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت پانێڵیان دەبێت، ئەوەی یەکەمیان 12:35 خولەک دەبێت بە ناونیشانی سیستەمی سیاسی و بنیاتنانی دەوڵەت، لەوێ سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەرنجی خۆی دەردەبڕێت، دلاوەر عەلادین سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری پانێلەکە بەڕێوە دەبات.

ئەوەی دووەمیان لە کاتژمێر 4:40ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت، جێگری سەرۆکی حکومەت لەسەر لامەرکەزیەت یان گەڕانەوە بۆ مەرکەزیەت قسە دەکات.

یەکێکی تر لەپانێلە گەرموگوڕەکانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 11:20ی پێشنیوەڕۆ سازدەکرێت، گەنگەشەیەکی ورد لەسەر بارودۆخی میدیا دەکرێت، نایلە توێنێ میدیاکاری لوبنانی لەگەڵ سەرمەد تائی قسەیان دەبێت، سەرمەد تائی لە دیارترین میدیاکارەکانی عێراقە و سەرۆکی بەشی عەرەبی تۆڕی 964ـە، هەر لەو پانێلەدا هیوا مەحمود عوسمان هەم قسەکەرە و هەم پانێلەکە بەڕێوە دەبات.

ئێوارە لە دەورووبەری کاتژمێر 6:30 ئیتر دیدارەکەی ئەمساڵ کۆتایی دێت.

دوێنێش لە مێری گفتوگۆکان چڕو پڕ بوون، عەمار حەکیم و پارێزگاری نەینەوا قسەیان هەبوو، بەڵام پانێڵی هەرە دیار ئەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بوو کە لەسەر باس و خواسە گەرمەکانی کوردستان و عێراق و دەرودراوسێ قسەی کرد.

سەرۆکی هەرێم: کێشەی هەناردەکردنی نەوت بۆ تورکیا لە بەغ...

سەرۆکی هەرێم: کێشەی هەناردەکردنی نەوت بۆ تورکیا لە بەغداوەیە

ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە “مێری” ساڵانە لە هەولێر و لەبەغداش ئەم جۆرە دیدارانە رێکدەخات، گرنگییەکەی ئەوەیە ئەو کەسانە پێکەوە گفتوگۆ دەکەن کە لە هەولێرو بەغدا خاوەن بڕیارن.

ئەم دوو رۆژە تۆڕی 964 لەناو هۆڵەکەوە رووماڵی مێری دەکات، لەهەرسێ بەشی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی وردەکاری تەواو لەبارەی دیدارەکەوە هەیە.