پزیشکێک سەیری وێنەی تیشکی جومگەی نەخۆشێک دەکات - وێنە: SOCIALMEDIA
چی لەبارەی پووکانەوەی ئێسکەوە دەزانیت؟
964+
پێشەوا محەمەد
بە پێی وتەی پزیشکێکی نەخۆشییەکانی جومگە و رۆماتیزم، پووکانەوەی ئێسک لە سەرەتادا بێ ئازار و بێ نیشانەیە و دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئێسک.
“کاتێک ئێسک دەگاتە حاڵەتی دەپووکێنەوە، لەوانەیە بەربوونەوەیەکی ئاسایی، چەمانەوە و هەندێک جار تەنانەت كۆکە ببێتە هۆی شکان لە یەکێک لە ئێسکەکانی نەخۆشەکەدا”، ئەوە قسەی هێمن مەحمود، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی جومگە و رۆماتیزمە بۆ 964.
بە وتەی ئەو پزیشکە، هەڵکشانی تەمەن، بۆماوەیی، زوو وەستانی سووڕی مانگانە لە ژناندا، بەدخۆراکی و کەمی رێژەی ڤیتامین D و کالسیۆم، جگەرە و ئەلحکول، زۆرخواردنەوەی قاوە، نەخۆشی درێخایەن لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بەو نەخۆشییەکان.
بە پێی زانیارییە پزیشکییەکان، زیاتر لە 200 ملیۆن کەس لە جیهاندا ئەو نەخۆشییەیان هەیە و ژنان زیاتر لە پیاوان مەترسیی تووشبوونیان لەسەرە.
سەبارەت بە چارەسەری نەخۆشییەکە ئەو پزیشکە دەڵێت، “باشترین چارەسەر و خۆپارێزی بۆ پووکانەوەی ئێسک و خۆپارێزی لێی وەرزش کردن و وەرگرتنی بڕێکی باش کالیسیۆم و ڤیتامین Dـیە، هەروەها دوورکەوتنەوە لە جگەرە و کەمکردنەوەی ئەلکحول. لەگەڵ بەکارهێنانی هەندێ جۆر دەرمان کە پزیشکی پسپۆڕی ئێسک و جومگە بڕیار دەدات لەسەر بەکارهێنانیان”.