مانگی هەشت 31 هەزار بوو

زیاتر لە 27 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

964+

پێشەوا محەمەد

تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 27 هەزار و 528 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە و 20 هەزار و 653یان بۆ بەشی فریاکەوتن بووە.

بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەو ژمارەیەدا پێنج هەزار و 835 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 1000 كەسیش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردووە.

هەر لەو مانگەدا، حەوت هەزار و 997 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە سێ هەزار و 647 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 975 یان لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 646 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و هەزار و 242 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 295 نەخۆش لە بەشی مێشك و دەمار و 553 نەخۆش لە بەشی شکاوی داخڵ بوون.

ئامارەکەی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی تێدایە، لە نەخۆشخانەکە هەزار و 338 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر ئەنجام دراون.

هەروەها 90 هەزار و  227 شیكاری تاقیگەیی و سێ هەزار و 124 هێڵكاریی دڵ كراوە، هەروەها حەوت هەزار و 701 تیشك و سێ هەزار و 630 سۆنەر و 294 ئیكۆ و 966 چارەسەری سروشتی كراوە.

مانگی هەشتی ئەمساڵ 31 هەزار و 498 کەس سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردبوو.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار دەگۆڕدرێت

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار دەگۆڕدرێت