به‌شێكیان له ده‌ره‌وه‌ى دوكانه‌كانیان كاسبی ده‌كه‌ن
کاسبکارانی مەیدانی حاجیاوا گلەییان هەیە
+964
ژێوار خدر – راپەڕین
بەشێک لە فرۆشیاران و کاسبکارانی مەیدانى كۆنى حاجیاوا، گلەیی و ناڕەزایەتییان هەیە لەسەر کەمیی خزمەتگوزاری و لاوازی بازاڕ، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، كاتێكی دیاریكراو داده‌نێین، ئه‌وانه‌ى نه‌یه‌نه ناو دوكانه‌كانیان، لێیان به كرێ ده‌ده‌ینه‌وه.
پێشتر كاسبكارانى ئه‌و مه‌یدانه وه‌ك شاره‌وانى ده‌ڵێت، بە نایاسایی کاسبیان کردووە، دواى نوێكردنه‌وه‌ى شوێنه‌كه‌ش بەشێكی دراوەتە کەرتی تایبەت، به‌ڵام ئه‌و بەشه‌ی سەر بە شارەوانیە به‌شێكی كاسبكاران نایه‌نه ناو دوكانه‌كانیان.
سوارە فەتاح، سەرۆکی شارەوانیی حاجیاوا بە 964ـی وت، سەبارەت بەو دوکانانەی کە بە چۆڵی ماونەتەوە هۆکارەکەی ئەوەیە بەشێک لە فرۆشیارەکان لە ناو بازاڕدا کاڵاکانیان دەفرۆشن و نایەنە ناو دوکانەکانیان لە مەیدانەکە.
وتیشی “ئەو کەسانەی پێشتر پارەیان داوە بۆ دوکانەکان و نەیەن بۆ دوکانەکانیان، دوکانەکانیان بە کرێ دەدرێن”.
به قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى، ئەوان لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە دەستدەکەن بە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو، کارەبا، مزگەوت و توالێت بۆ مەیدانە تازەکە.
لای خۆیه‌وه، ئەزوەر جەعفەر بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا بە 964ـی راگەیاند، لاوازیی بازاڕ بە گشتی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قەیرانە داراییەی، کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و مەیدانی حاجیاواش پێی کاریگەر بووە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن