عه‌لوه‌ رێكده‌خرێته‌وه‌

سه‌وزه‌ و میوه‌ی سلێمانی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، ئەو بەرهەمە خۆماڵییانەی بەرهەمیان زۆرە هەناردەی دەرەوە و پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە 9.10.2024 ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی هاوسەنگی بەرهەم و بەروبومی سەوزە و میوە بۆ پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە.

راگه‌یاندنی قایمقامیه‌ت ده‌ڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا بە گرنگییەوە گفتوگۆ لە بارەی زیاتر چاودێریکردن و رێکخستنی عەلوەی سلێمانی کرا، جەخت لە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی شارەوانی و مەرجەکانی سەلامەتی و بەرگری شارستانی کرایەوە.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، لە دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ بڕیاردرا:

1- رێگە بدرێت ئەو سەوزە و میوە خۆماڵیانەی لەم وەرزەدا بەرهەمیان زۆرە و پێداویستی بازاڕیان پرکردۆتەوە، هەناردەی دەرەوە و پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بکرێت.

2- لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت بە هاوکاری تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی کار لەسەر جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بەرگریی شارستانی لە عەلوەی سلێمانیدا بکەن.

3- سەندیکای عەلوە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، زیاتر چاودێریی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی پاراستنی ژینگە بکەن، بە تایبەت لە دانانی سەتلی خۆڵ.

لە عەلوەی سلێمانی زیاتر لە 11 تۆن سەوزە و میوە دەستیبەسە...

لە عەلوەی سلێمانی زیاتر لە 11 تۆن سەوزە و میوە دەستیبەسەردا گیراوە