ڤیدیۆ… دژەتیرۆر دەستگیرکردنی ژمارەیەک داواکراوی راگه‌یاند
964+
دێسكی كوردی
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر – سلێمانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق/ شانەی هەڵۆکانی هەواڵگری، ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تیرۆرستیان راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی كانوونی یه‌كه‌م، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه له‌گه‌ڵیدا ڤیدیۆیه‌كی هاوپێچ كردووه و بۆ میدیاكانی ناردووه، ده‌ڵێت، لە چوارچێوەی رێوشوێنە هەواڵگرییە تایبەتەکان، توانرا پێنج تیرۆرستی داواکراوی هەڵهاتوو لە یاسا، پاش چاودێریکردنی جموجۆڵەکانیان و پێدانی زانیاری دەربارەیان بە لایەنی پەیوەندیدار، بە فەرمانی بەڕێز دادوەر دەستگیر بکرێن، بە پێی ماددەی چواری تیرۆر و رادەستی یاسا کران بە مەبەستی سزادانیان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئێواره، ئاژانسی هەواڵگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا، کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، پێنج داواكراوی تیرۆریان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر كردووە، ئەوەش بە هاریكاری لەگەڵ دەزگەی دژە تیرۆر لە سلێمانی.
لە یاسای بنبڕکردنی تیرۆردا، لە بڕگەی یەکی ماددەی چواردا هاتووە، ھەر کەسێک بەشداری سەرەکی یان ھاوکاری ھێرشی تیرۆریستی بێت، سزاکەی لەسێدارەدانە.