عێراق ساڵانە 8 ملیۆن تۆن ئارد دەکاتە نان

عێراق ئەمساڵ گەنم هاوردە ناکات

964+

پێشەوا محەمەد

عێراق بۆ ئەمساڵ چیتر گەنم هاوردە ناکات و وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، گەنمی پێویست لە کۆگانی عێراقدا بۆ ئارد هەیە.

وەزارەتەکە رایگەیاندووە، ئەمساڵ پێنج ملیۆن و 200 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە و یەدەگی گەنمی زۆریش لە کۆگاکاندا هەیە.

حەیدەر نووری، بەڕێوەبەری گشتی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 8.10.2023 بە رۆژنامەی سەباحی نیمچەفەرمی عێراقی وتووە، ئەمساڵ بەرهەمی گەنم زۆر بووە و یەدەگێکی زۆریش لە کۆگاکاندا هەیە.

وتیشی، “ئێستا وەزارەت سەرقاڵی داڕشتنی پلانێکە وابکات تا ناوەڕاستی ساڵی 2024 کێشەی گەنم و ئاردی نەبێت و چیتر هیچ بڕە ئاردێک لە دەرەوەی عێراقەوە هاوردە نەکرێت”.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، پێویستی ساڵانەی عێراق بۆ دابینکردنی ئارد پێویستی بە هەشت ملیۆن تۆن هەیە و ساڵانی رابردوو سێ ملیۆن تۆنی هاوردە دەکرد.

وەزارەتی بازرگانی: 178 ملیار دیناری پارەی گەنم ماوە بگات

وەزارەتی بازرگانی: 178 ملیار دیناری پارەی گەنم ماوە بگات