پێنج تیرۆرست لە سلێمانی دەستگیرکران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر – سلێمانی
هێزەکانی دژە تیرۆری کوردستان و ئاژانسی هەواڵگری عێراق لە پارێزگای سلێمانی پێنج کەسیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی دەستگیرکرد.
ئاژانسی هەواڵگری عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا، کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، پێنج داواكراوی تیرۆریان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر كردووە، ئەوەش بە هاریكاری لەگەڵ دەزگەی دژە تیرۆر لە سلێمانی.
“لە چوارچێوەی رێوشوێنە هەواڵگرییە تایبەتەكاندا بۆ راوەدونانی تیرۆرستانی هەڵاتوو و بەدواداچوونی جوڵەكانیان و پێدانی زانیاری بە لایەنە تایبەتمەندەكان لەسەر ئەو شوێنانەی تێیدان، پێنج داواكراوی تیرۆر دەستگیر كران،” ئاژانسی هەواڵگری عێراق وای وت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو پێنج داواكراوە لە پارێزگای سلێمانی بە هاریكاری نێوان دەزگەی دژە تیرۆری پارێزگاكە و فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكان دەستگیر كراون و رێوشوێنی یاسایی پێویست دژی ئەو داواكراوانە گیراوەتەبەر.
بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر هەشت بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کوردستانیش دەستگیرکردنی ژمارەیەک داواکراو رابگەیەنێت کە لەنێویاندا ئەو پێنج تۆمەتبارە هەن.
لە یاسای بنبڕکردنی تیرۆردا، لە بڕگەی یەکی ماددەی چواردا هاتووە، ھەر کەسێک بەشداری سەرەکی یان ھاوکاری ھێرشی تیرۆریستی بێت، سزاکەی لەسێدارەدانە.