پارەی نەشتەرگەرییان نییە
خێزانێک هانایان بۆ خێرخوازان هێناوە و داوای هاوکاری دەکەن
964+
دیلان محەمەد
لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، ژنێک کە پێویستە نەشتەرگەری لابردنی گرێی شێرپەنجە بکات، توانای دارایی باش نییە و هانای بۆ خێرخوازان هێناوە.
تێچووی نەشتەرگەرییەکە بڕی 22 ملیۆن دینارە و بە وتەی خۆیان بێت، “تەنیا لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان ئەو نەشتەرگەرییە دەکرێت”، وەک خۆیان باسی دەکەن چوار ئەندامی خێزانەکە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.