پێناسێکی یەکگرتوو بۆ شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دروست دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان سەرقاڵی دروستکردنی پێناسێکی یەکگرتووە بۆ سەرجەم شەهیدان، زیندانیانی سیایسی، تاقانەکانی ئەنفال و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی.

پێناسەکە دیجیتاڵی دەبێت کۆدی تایبەتی لەسەر دەبێت، کە سەرجەم زانیارییەکانی کەسەکە لە رێگەی سیمکارتێکەوە لەخۆ دەگرێت.

عادل مەلا ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان بە 964ـی راگەیاند، پێشتر بۆ هەر یەکێک لەوانە پێناسێکی جیا و رەنگێکی جیا هەبوو، بەڵام هەموویان دەکرێن بە یەک رەنگ و یەک شێوە.

وتیشی، “کارەکە لە چوارچێوەی بەدیجیتاڵکردنی کارەکانی وەزارەتەکەماندایە”.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ژمارەی ئەوانەی پێناسە دیجیتاڵییەکەیان بۆ دەکرێت لەسەر و 75 هەزار کەسەوەیە.

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان: مووچە بۆ 118 کەس دەبڕین...

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان: مووچە بۆ 118 کەس دەبڕینەوە