کەرکوک دەرسی لە حەمدانیە وەرگرتووە و خۆی ئامادە دەکات
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ هەر رووداوێکی نەخوازراو، بەرگری شارستانی کەرکوک بە هاوبەشی لەگەڵ تەندروستی و فریاکەوتن چەند نمایشێکیان ئەنجامدا.
ئەمڕۆهەینی ئەو نمایشە لەناو کۆلێژی تەکنیکی کەرکوک ئەنجام درا، بەپێی سۆراغی 964، ئەم هەنگاوە بە دووەم قۆناغی ئامادەکاری دێت پاش داخستن و ئاگەدارکردنەوەی ژمارەیەک هۆڵی بۆنە و ئاهەنگەکانی شارەکە.
قەیس عەبدولرەزاق وتەبێژی بەرگری شارستانی کەرکوک بە 964ـی وت، لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران و بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی عێراق، دوای کارەساتەکەی قەزای حەمدانیە نمایاش و ئامادەکاری دەکرێت بۆ رووداوی نەخوازراو.
وتیشی، نمایشەکان ئامادەکارییە بۆ رووداوی بەئەنقەستی ئاگرکەوتنەوە، گەیشتن بە شوێنی رووداو، رزگارکردنیان زیانبەرکەوتووەکان و چارەسەر بۆ بریندارەکان.
ئەم نمایشەی بەرگری شارستانی و فەرمانگە هاوکارەکانی تری پاش رووداوە کارەسەتبارەکەی قەزای حەمدانیەی نەینەوا دێت کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەناو هۆڵێکی ئاهەنگگێڕاندا سەرو 100 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 100ـی دیکەش بریندار بوون.