هەڵەبجە کەمترینە

هەولێر زۆرترین فۆڕمی یەکەی کەمدەرامەتانی پڕکردووەتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بێت، پارێزگای هەولێر بە پڕکردنەوەی هەشت هەزار و 635 فۆڕم لە پێشەوەی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانە بۆ وەرگرتنی یەکەی کەمدەرامەتان.

تا ئێستا 20 هەزار و 864 فۆڕم پڕکراوەتەوە.

وەزارەتەکە لە 8.8.2023 فۆڕمی ئۆنلاینی بۆ دابەشکردنی نۆ هەزار و چوار یەکە راگەیاند بە بێ پێشەکی و بە قیستی 25 ساڵ و پڕکردنەوەی فۆڕمەکەش تا 1.12.2023 بەردەوام دەبێت.

بە پێی ئاماری وەزارەتەکە، کە بە 964 دراوە، لە دوای هەولێر سلێمانی دێت بە حەوت هەزار و 396 فۆڕم، پارێزگای دهۆک دوو هەزار و 324 فۆڕم، ئیدارەی گەرمیان 987 فۆڕم، ئیدارەی سۆران 498 فۆڕم، ئیدارەی زاخۆ 447 فۆڕم و ئیدارەی راپەڕین 229 فۆڕمیان پڕکردووەتەوە.

پارێزگای هەڵەبجە کەمترین فۆڕمی لێ پڕکراوەتەوە بە 234 دانە و 114 فۆڕمیش پڕکراوەتەوە کە پارێزگای لەسەر دیارینەکراوە.

مەریوان مەلا حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە 964ـی راگەیاند، پڕکردنەوەی فۆڕمەکە ئاسانە و ئێستا هاوڵاتیان هەڵەی کەمتر لە پڕکردنەوەیدا دەکەن.

وتیشی، “دوای وادەی دیاریکراو لیژنە بۆ وردبینی لە فۆڕمەکان پێکدێت و بەپێی خاڵبەندی یەکەکان بەسەر خێزانە کەمدەرامەت و شایستەکان دابەش دەکرێت”.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ هاوڵاتیان: بۆ پڕکردنەوەی ف...

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ هاوڵاتیان: بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم پارە مەدەن بە کەس