شەش کەس لەسەر راوی ئاسک و ماسی دەستگیر کران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە ماوەی دوو رۆژدا لە سنوری خانەقین، شەش کەس لەسەر راوکردنی ئاسک و لەنێوبردنی ماسی بە دەرمان، دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.5.2023، پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین زانیاریان بەدەستگەیشتووە کە چوار هاوڵاتی خەریکی راوەماسین بە دەرمان، لە گوندی کانی ماسی هەر چواریان دۆزراونەتەوە و دەستگیر کراون و دەستیشگیراوە بەسەر هەندێک کەلوپەلی راوکردن.

دوو رۆژ بەر لە ئێستاش، پۆلیسی دارستانی مەیدان لە خانەقین دەرچوونێکی هەبووە بۆ دەشتاییەکانی سنوورەکە، لەوێ دوو راوچی بەچەکەوە دەستگیر کراون.

لە شوێنی دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسە، ئاسکێک دۆزراوەتەوە.

ئەو راوچیانەی لە کفری پۆڕیان راوکردبوو دەستگیرکران

ئەو راوچیانەی لە کفری پۆڕیان راوکردبوو دەستگیرکران

“ئاسکەکە لەلایەن ئەو دوو کەسەوە راوکراوە، لەکاتی بینینی مەفرەزەکە فڕێیان داوە”، پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان وا دەڵێت.