كلۆر بۆ بیره‌كان و سه‌وزه‌ش قه‌ده‌غه بكرێت
به‌رده‌ڕه‌ش خۆى له كۆلێرا به‌دوور ده‌گرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تەندروستی بەردەڕەش، چه‌ندین رێكارى گرتووه‌ته به‌ر بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی كۆلێرا، بۆ ئه‌مه‌ش پزیشک و بەڕێوەبەری بنکە تەندروستییەکانى سنووره‌كه‌ى كۆكرده‌وه و پلانه‌كه‌ى بۆ ئاشكرا كردن.
د.خزر ساڵح خزر، بەڕێوەبەری تەندروستیی قەزای بەردەڕەش به 964ـى راگه‌یاند، تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی كۆلێرا له سنووره‌كه‌یان تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام ده‌ڵێت “ده‌مانه‌وێت به‌ر له‌وه‌ى بڵاوبێته‌وه، به‌رى پێبگرین”.
کۆلێرا گەیشتە کۆیە و 10 کەس توشبوون
ئه‌و رێکار و رێنماییانه‌ى بۆ خۆپاراستن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م نه‌خۆشییه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، بریتین له دابینكردنى ماده‌ى كلۆر بۆ بیره‌كانى ئاو، قه‌ده‌غه‌كردنى سه‌وزه له چێشتخانه‌كان و پشكنینى به‌رده‌وامیش بۆ هاوڵاتیان بكرێت.
وتیشی “له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كار ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م رێكار و رێنماییانه”.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى، ده‌رمان و پێداویستى پزیشكی‌یان وه‌ك پێویست هه‌یه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌م نه‌خۆشییه.