خەڵک لە کوێتەوە هاتوون

سەنتەرێک لە هەولێر بە رۆبۆت چارەسەرى نەخۆش دەکات

964+
ئەحمەد شەمزین

سەنتەرێک لە هەولێر، سێ رۆبۆتی هەیە و رۆژانە چارەسەی هەریەک لەو نەخۆشانە دەکەن، کە پێویستیان بە چارەسەری سروشتیی یان کارەبایی هەیە.

لەو کاتەی کە پەیامنێری 964 سەرقاڵی بەدواداچوون بوو نەخۆشێک لە وڵاتی کوێتەوە هاتە سەنتەرەکە، بەگوێرەی وتەی بەڕێوەبەری سەنتەرەکە بێت، “لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیشەوە سەردانیان دەکەن”.

دكتۆر ئاریان عەدنان، بەڕێوەبەری سەنتەری چارەسەری سروشتیی بە رۆبۆت، بۆ 964 ئەوەی وت، “سەنتەرەكەیان لە دوو بەش پێکهاتووە، تایبەتە بەو كەسانەی كە چارەسەری سروشتیی بە رۆبۆت وەردەگرن، هەروەها ئەو کەسانەشی پێویستیان بە چارەسەری كارەبایی هەیە”.

رۆبۆتێک شانەکانی شێرپەنجەی مەمک دەستنیشان دەکات

رۆبۆتێک شانەکانی شێرپەنجەی مەمک دەستنیشان دەکات

هەریەک لە نەخۆشییەکانی، (ئینزیلاق، سەوەفان، شكان، نۆرۆلۆژی جەڵتە، جەلتەی مێشك) لەگەڵ بەرکەوتە و کاریگەرییەکانی رووداوی هاتوچۆ لەسەر ئەو کەسانەی تووشی دەبن.

زۆرێک لە نەخۆشەکان بەشداری مانگانەیان هەیە و رۆژانە چارەسەر و راهێنان وەردەگرن، چارەنووسی ئەوان وابەستەی سێ رۆبۆت دەکرێن، لە جۆرەکان (A1 – A2 – A3).

رۆبۆتەكانی A1 و A3 تایبەتن بە قاچ، رۆبۆتی A2 تایبەتە بەدەست، لە رێگەی تیمێكی 12 كەسییەوە، رێنمایی و چارەسەر پیشکەشی سەردانیکارانی دەکات.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا