لە گەرمیان بە چوار رۆژ سێ کەس مردون بە رووداوی هاتوچۆ

964+ میلاد جه‌لال – گەرمیان لە ماوەی چوار رۆژی رابردوو، لە گەرمیان پێنج رووداوی ھاتوچۆ روویانداوە کە بەھۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنجی دیکە برینداربوون، هاتوچۆ هۆکارەکەی بۆ تیژڕەویی و خراپی رێگاوبان دەگێڕێتەوە. ئەو رووداوانە چواریان لە قەزای کەلار بووە و ئەوی دیکەیان لە قەزای کفری. یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە ژنە و دوانەکەی دیکە پیاون، تەمەنیان لە نێوان ٢١ بۆ ٥٠ ساڵاندایە. سامان عه‌لی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان به‌ +964ی وت، زۆرینەی ھۆکاری رووداوەکان بۆ تیژڕەویی و پابەند نەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی ھاتوچۆ دەگەڕێتەوە و بەشێکیشی بە ھۆکاری خراپی رێگاوبانەکانە.