دیجلەش وەزعی خراپە
هۆشداری لە وشکبوونی رووباری فوڕات دەدرێت
964+
پێشەوا محەمەد
رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بە پشتبەستن بە راپۆرتێکی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، ساڵی 2025 رووباری فوڕات لە بەشی باشووریدا بە تەواوی وشک دەبێت.
بە پێی راپۆرتی وەزارەتەکە، تا ئەوکاتە رووباری دیجلەش دەگۆڕێت بۆ رێڕەوێکی ئاویی سنووردار.
شەرق ئەلئەوسەت بڵاوی کردووەرەوە، لە سەردانەكەی ئەم دواییەیدا بۆ شەتولعەرەب لە باشووری رۆژهەڵاتی
بەسڕە، ڤۆڵكەر تورك، كۆمسیاری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان جەختی لە مەترسیی دۆخەكە كردووەتەوە و
رایگەیاندووە، ئەمە حاڵەتێكی نائاسایی كەشوهەوایە و كاتی ئەوە هاتووە لەسەر ئەم بنەمایە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، نەك تەنیا بۆ عێراق، بەڵكو بۆ هەموو جیهان.
دیجلە و فوڕات لە توركیاوە سەرچاوە دەگرن و سەرچاوەی نزیكەی 98%ـی ئاوی سەرزەوی عێراق پێكدەهێنن.
کاریگەریی وشکەساڵی لەسەر عێراق بە رادەیەکە، بە پێی ئاماری وەزارەتی ژینگە ساڵانە عێراق 100 هەزار دۆنم زەوی لەدەست دەدات.
بە گوێرەی ئامارێک کە رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە بڵاوی کردووەتەوە، ماوەی شەش ساڵە لەسەر یەک، عێراق لە پلەی پێنجەمی ئەو وڵاتانەیە کە مەترسیی وشکەساڵی و بەبیابانبوونی خاکەکەی لەسەرە.