لە دهۆکیش پڕوشە بارانە

لە کانی ماسی زۆرترین بڕی باران باریوە

964+
ئەحمەد مستەفا

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا لە کانی ماسی زۆرترین بڕی باران باریوە، پروشکە بارانیش لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک بەردەوام دەبێت.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان سەر بەوەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بڵاوکراوەیەکدا رێژەی بارانبارینی بۆ 12 کاتژمێری رابردوو بڵاوکردووەتەوە.

شەپۆلێکی باران بارین بەڕێوەیە

شەپۆلێکی باران بارین بەڕێوەیە

کەشناسی ئەوەشی وتووە، لە خانەقین دڵۆپ دڵۆپ باران باریوە و لە بارەی بەردەوامی شەپۆلەکانی بارانبارین ئەوەشی وتووە، “ئەم شەو لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک، پروشکە باران و هەورە تریشقەى بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت”.

بڕی بارانبارین لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا:

دهۆک 1.0 ملم
زاخۆ 0.1 ملم
بامەرنێ 0.4 ملم
بارزان 0.2 ملم
حاجى ئۆمەران 0.2 ملم
هەڵشۆ 0.2 ملم
کانى ماسى 2.0 ملم
مانگیش 0.6 ملم