سێ جار سکاڵا و لێپرسینەوە

ئەمڕۆ ئازاد کرا و دەستگیریش کرایەوە

"پەرلەمانتار و رۆژنامەنووس بۆیان نییە بچنە دەروازەی پەروێزخان"

+964
میلاد جەلال – گەرمیان

کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەسەر سکاڵای وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان، دوای ھەفتەیەک لە دەستگیرکردنی، ئەمڕۆ دووشەممە بە کەفالەتی 50 ملیۆن دینار ئازاد کرا، بەڵام هەر ئەمڕۆ دەستگیر کرایەوە.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا، ئاماژەی بەوەکردبوو “لە مەرزی پەروێزخاندا کاری نایاسایی دەکرێت”.

کاوە لەتیف پارێزەری دۆسیەکە بە 964ى وت، “لەسەر ھەمان بابەتی لێدوانەکەی، بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان، سکاڵایان لەسەر کەریم عەلی تۆمارکردووە، ئەمڕۆ دوای بڕیاری ئازادکردنی، جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە و دۆسیەکەی رەوانەی دادگای قۆرەتوو کراوە، ئەمەش ناکرێت لەسەر ھەمان بابەت سێ جار سکاڵا و لێپرسینەوە بکرێت”

ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی مادەی 2ی یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە، کە ھیچ لەگەڵ ئەو بابەتەدا ناگونجێت، دەبوو بە پێی یاسای 433ی عێراقی بۆ تەشھیر و ناوزڕاندن سکاڵای لەسەر تۆماربکرایە”.
پارێزەکەی کەریم عەلی وتیشی، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو دەڕۆنەوە دادگا، داوادەکەن بە کەفالەت ئازادبکرێت تا رۆژی دادگاییکردنی.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

شۆفێرانی بارهەڵگری مەرزی پەروێزخان گردبوونەوە

شۆفێرانی بارهەڵگری مەرزی پەروێزخان گردبوونەوە