لە پێنجوێن

حەوت کرێکار لە رووداوێکی هاتوچۆ بریندار بوون

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە پێنجوێن بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە، حەوت کرێکار بریندار بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

کرێکارەکان سەرنشینی پیکابێک بوون لە جۆری نیسان، کە بەهۆی تەقینی تایەکەی خۆی کێشاوە بە ستونێکی کارەبادا.

نەخۆشخانەی گشتی شەهیدان لە پێنجوێن رایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 1:30 خولەکی پاش نیوەڕۆ روویداوە و دۆخی بریندارەکان جێگیرە.

هەموو بریندارەکان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و لەژێر چاودێری تەندروستیدان.

کرێکارێک لە باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستد...

کرێکارێک لە باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا