فەتحی قەرەنی لە بەرنامەی وەرزشی 1بە 1
"پێویستمان بە دەزگایەکی بەهێزە"
فه‌تحی قه‌ره‌نی: ئاستی تۆپی پێی هه‌ولێر دابه‌زیوه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فه‌تحی قه‌ره‌نی راهێنه‌ری لاوانی یانه‌ی هندرێن رایگه‌یاند، یاریزانی ئه‌ستێره به ئه‌نجامدانی حه‌وت یاری له وه‌رزێكدا دروست نابێت، بۆیه پێویسته شێوازی خوله‌كانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووان بگۆڕێت.
فه‌تحی له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی 1 به 1 له تۆڕی 964 هه‌روه‌ها وتی، خولی ئه‌مساڵی لاوان بە شێوازی پاڵه‌وانیه‌تی بوو “خول” نه‌بوو، دره‌نگیش ده‌ستیپێكرد و به‌و شێوازه نه‌بوو كه قسه‌ی له‌سه‌ر كرا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، زۆربه‌ی یانه‌كانی كوردستان بایه‌خ به تیپه‌كانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووان ناده‌ن.
ئه‌و راهێنه‌ره كه زیاتر له‌گه‌ڵ تیپه‌كانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووان كاری كردووه، وتی ” ئاستی تۆپی پێی شاری هه‌ولێر دابه‌زیوه ”
هه‌روه‌ها سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر ئه‌كادیمیاكانی تۆپێ پێ له كوردستان خسته‌ڕوو، ” زۆربه‌ی ئه‌كادیمیاكان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره دروست كراون”.
قه‌ره‌نی قسه‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌كات و ده‌ڵێت ” له كوردستان پێویستمان به ده‌زگایه‌كی وه‌رزشی باوه‌ڕپێكراو و به‌هێز هه‌یه”.
تەواوی بەرنامەکە ببینە: