دەست بە ئاوەوە بگرن

لە عەربەت 20% کشتوکاڵکردن کەمی کردووە

964+
ئەحمەد مستەفا

کەمبوونەوەی رێژەی ئاو، کاریگەری لەسەر بەرهەمی کشتوکاڵی عەربەت دروستکردووە، بە وتەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ناوچەکە بێت، “تا %20 کشتوکاڵكردن کەمی کردوە”.

ناحیەی عەربەت کە بە دووری 19 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری سلێمانی، خاوەنی هەشت هەزار زەوی دێم و بەراوە، لە دەشت و گوندەکانی سنوورەکە چەند جۆرێکی کشتوکاڵ دەکرێ، “برنج، پەمو، لۆکە، ماش، قەرەخەرمان، تەماتە، خەیار، کاڵەک و شووتی”.

بەڵام زۆرینەی ئەم بەرهەمان دەکەونە ئەو گوندانەی سەرچاوەی ئاو و کانیان هەیە، بۆ رێگرتن لە بەهەدەردان بە فەرمانی وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاردرا، جوتیارەکان بە نۆرە ئاو وەربگرن و رووبەرێکی کەم بکەن بە مەرەزە یان کشتوکاڵ.

شاسوار جەلال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی عەربەت بە 964ی وت، “بە قەبارەی ساڵانی پێشوو کشتوکاڵ نەکراوە، بە رێژەیی و هاوتای کەمبوونەوەی %20ی ئاو، کشتوکاڵکردنیش لە سەدا 20 کەمتر کراوە”.

شاسوار جەلال نایشارێتەوە، کە پێداویستی لەسەر ئاوەکە زیادی کردووە و بەردەوامیش خواست روو لە بەرزییە، “بە تایبەت بەرهەمی وەک برنج، کە ماوەی 20 رۆژ ئاوی بەردەوامی پێویستە”، شاسوار جەلال داوایکرد، “جوتیاران دەست بە ئاوەوە بگرن”.

قازه‌كانى به‌رده‌ڕه‌ش بازاڕی هه‌ولێریان گه‌رم كرد...

قازه‌كانى به‌رده‌ڕه‌ش بازاڕی هه‌ولێریان گه‌رم كردووه‌