بزانە کام وڵات ریزبەندی یەکەمە
عێراق لەریزبەندی پێوەرەکانی داهێنانی جیهانی نییە
964+
فەهمی نەبی
بەگوێرەی نوێترین ریزبەندی پێوەرەکانی داهێنانی جیهانی GII کە لەلایەن رێکخراوی خاوەنداریەتی فیکری جیهانی ئەنجامدەدرێت، لەکۆی 132 وڵات عێراق ناوی نەهاتووە.
سویسرا لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە لە پێوەری داهێنانی جیهانیانی هەڵبژێردراوە، لەریزبەندی دووەم سوید و لە ریزبەندی سێیەم ئەمریکا و چوارەم بەریتانیا و لە ریزبەندی پێنجەم سەنگافورە دێت.
دوێنێ هەینی ریزبەندییەکە بڵاوکراوەتەوە، لەراگەیەنراوەی رێکخراوەکە هاتووە، ئەوەی جێگەی سەرنجە وڵاتی هیندستانە لەماوەی هەشت ساڵدا لە ریزبەندی 81 هاتووەتە 40 کە بەگۆڕانکاریەکی بەرچاو باسکراوە.
پێوەرەکان بۆ ئیکۆ سستمی وڵاتانە، لەسەر بنەمای بەکارهێنانی ئۆتۆمبێڵی کارەبایی، بایۆتەکنۆلۆژیا، نانۆ تەکنۆلۆژی، تەکنۆلۆژیای بۆشایی ئاسمان و سەرچاوەی وزەی جێگرەوەیە.
عێراق لەناو ریزبەندییەکە هیچ شوێنێکی نییە، بەڵام لە وڵاتانی عەرەبی ئیمارات پلەی 32ی جیهانی وەرگرتووە، دوای ئەو سعودیە دێت پلەی 48ی ریزبەندییەکەی وەرگرتووە.
لەم لینکەوە دەتوانن تەواوی ریزبەندییەکە بخوێننەوە.
دکتۆرێک لە دهۆک دەرمانێکی نوێی ددانی دۆزیەوەتەوە
ئەمە لیستی ریزبەندی وڵاتانە: