ئەگەرچی مەترسیەکان کەمن

قه‌ره‌داغ خۆی بۆ رووبەڕووبونەوەی لافاو ئامادە دەکات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

سەرۆکی شارەوانی قەرەداغ ده‌ڵێت، هه‌رچه‌ند مه‌ترسی دروستبوونى لافاو له‌سه‌ر ناوه‌ندى قه‌زاكه‌یان كه‌مه‌، به‌ڵام چه‌ند رۆژێكه‌ كار بۆ پاككردنه‌وه‌ى مه‌زرا و مه‌نهۆڵه‌كان ده‌كه‌ن.

ناوه‌ندى قه‌زاى قه‌ره‌داغ به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافیه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌وتووەته‌ سه‌ر به‌رزاییه‌ك و كه‌متر ئاوى بارانه‌كانى لێ ده‌وه‌ستێت.

دلیڤان عه‌لى، سه‌رۆكى شاره‌وانی قه‌زاى قه‌ره‌داغ، به‌ 964ـى راگه‌یاند، ساڵانه‌ وه‌ك كارێكی رۆتین ئه‌وان مه‌زرا و مه‌نهۆڵه‌كانى ناوه‌نده‌ى قه‌زاكه‌یان پاكده‌كه‌نه‌وه‌، ده‌شڵێت “ئه‌وه‌ وه‌ك سستمى لێهاتووه‌و ساڵانه‌ كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت”.

روونیكرده‌وه‌، ناوه‌ندى قه‌زا كه‌مترین مه‌ترسی دروستبوونى لافاوى له‌سه‌ره،‌ به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ى بۆ ده‌كه‌ین.

وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌ى كارمه‌ندانى شاره‌وانیمان زۆر كه‌مه‌، ساڵانه‌ ئه‌و كارانه‌مان‌ بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای ئۆرانۆس ئه‌نجام ده‌ده‌ین”.

قه‌ره‌داغ، قه‌زایه‌كه‌ له ‌سنوورى پارێزگاى سلێمانی‌، به‌ سێ ناحییه‌كه‌یه‌وه‌ نزیكه‌ى 60 گوند له‌ خۆده‌گرێت.

قه‌ره‌داغ به‌ده‌ست گه‌شتیارانه‌وه‌ بێزاره‌

قه‌ره‌داغ به‌ده‌ست گه‌شتیارانه‌وه‌ بێزاره‌

له‌ قه‌ره‌داغ به‌نداوى ئه‌ستێل و رێگا گشتییه‌كان پ...

له‌ قه‌ره‌داغ به‌نداوى ئه‌ستێل و رێگا گشتییه‌كان پاككرانه‌وه‌