سەندیکایەک وا دەڵێت

“پێویستە وەرگیراوانی بەشی پزیشکی لە زانکۆکان کەم بکرێنەوە”

964+

پێشەوا محەمەد

لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی داوا دەکات، وەرگیراوانی بەشی پزیشکی زانکۆ حکومی و تایبەتەکان رێژەکەیان کەم بکرێتەوە.

سەندیکاکە لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ شەممە 30.9.2023 بڵاویکردووەتەوە، هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، پارێزگای سلێمانی پێویستی بەو هەموو دەرچووەی ئەو بەشانە نییە.

بە پێی زانیارییەکانی سەندیکاکە، 14 هەزار دەرچووی دانەمەزراوی بەشە پزیشکییەکان تەنیا لە پارێزگای سلێمانیدان.

“ئەگەر وەڵام نەدرێینەوە سەندیکا بەتایبەت دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆ تایبەتەکان ناکات بە ئەندام و ئەوەش رێگر دەبێت لەوەی ئەو دەرچووانە ببنە خاوەن پیشەی سەربەخۆی خۆیان”، لە بەیاننامەی سەندیکاکە واهاتووە.

سەندیكای كارمەندانی تەندروستی: بەشێوەیەکی کاتیی بایکۆ...

سەندیكای كارمەندانی تەندروستی: بەشێوەیەکی کاتیی بایکۆت دەشکێنین