شوێنەوارەکانی سنوری قەزای ئامێدی. وێنە :964
بەهۆی شەڕەوە
زۆربەی شوێنەوارەکانی ئامێدی لەژێر مەترسی لەناوچوونن
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
چەند ساڵێکە بەهۆی بوونی شەڕ لەنێوان چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان و تورکیا لە سنووری ئامێدی، شوێنەوارەکەی ئەو ناوچەیە فەرامۆشکراون، بەشێکیان مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.
هەیوار ئامێدی، نوێنەری بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک لە ئامێدی بە 964ـی وت، بەهۆی هەبوونی شەڕی بەردەوام ناتوانین رووپێوی لەو ناوچانە بکەین، جگە لەوە ناتوانرێت شوێنەوارەکان نۆژەنبکرێنەوە.
بەقسەی نوێنەرەکە ”زۆر رێکخراو هەن بەدواداچوون بۆ شوێنەوارەکان دەکەن، بەڵام ئامادە نین لەو ناوچانەی مەترسییان لەسەرە بەدواداچوون بکەن”.
لە سنووری قەزای ئامێدی 57 شوێنی شوێنەواری هەن کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە تۆمارکراون، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە 300 شوێنی شوێنەواری هەن.
قەزای ئامێدی لە شەش ناحیە و پێنج کۆمەڵگە و 358 گوند پێکدێت.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی