"سکاڵایان تۆمارکرد"

لە رووداوی کەوتنی ئاسن لە شەقامێکی هەولێر دوو کەس بریندارن

964+

ئەحممەد شەمزین – هەولێر

لە دووسایدی شەقامی نازناز لە هەولێر ئاسنێکی گەورە لە باڵەخانەیەکی تەواو نەکراو بەربووەتەوە بەر سەیارەیەک کەوتووە و دوو سەرنشینی بریندارن.

964 لەشوێنی رووداوەکەیە، بەگوێرەی وتەی کەسوکاری یەکێک لە بەرکەتووەکان، ئەوانەی لەناو سەیارەکە بوونە سێ کەس بوون، یەکێکیان سەری بریندارە و ئەوەی دیکەیان شانی شکاوە و ئەوەی سێیەمیان سەلامەتە.

ئەو پارچە ئاسنەی بەربووەتەوە راگری کرێنی باڵەخانەیەک بووە و لەکاتی کارکردن ئاسنەکە بەربووەتەوە و کەوتووە بەسەر سەیارەیەکی جۆری جێب و بەتەواوی تێکیشکاندووە.

کەسوکاری یەکێک لە سەرنشێنەکانی ئۆتۆمبێڵەکە بە 964ی وت، سکاڵامان لەسەر شۆفێری کرێنەکە تۆمارکرد.

بەهۆی رووداوی هاتوچۆکەی شەقامی 120 مەتریەوە کەسێک گیانی...

بەهۆی رووداوی هاتوچۆکەی شەقامی 120 مەتریەوە کەسێک گیانی لەدەستدا