دووەمجارە

یانەی شورتە نەیتوانی بردنەوە بەدەستبهێنێت

964+

هێژا خەسرەو

لە ماوەی دوو رۆژدا و لە دووەم یاریدا لە یاریگای برایەتی یانەی شورتە لەگەڵ یانەی حدوود یاریکرد و ئەمجارەش نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک هەردوولا یەکسانبوون.

گۆڵەکەی شورتە حوسێن عەلی تۆماریکرد و گۆڵەکەی حدوودیش عەلی محەمەد تۆماریکرد، لە یارییەکەدا ئەحمەد سەڵاحی راهێنەری یانەی شورتە بە گەڕانەوەی میمی شوێنی ئاسۆ رۆستەمی پڕکردەوە و لە هێڵی پێشەوەدا بە هەردوو هێرشبەری تیپەکە میمی و مەحموود مەواس یاریکرد.

دوای تەواوبوونی یارییەکە مەحموود مەواس لە لێدوانێکدا وتی، “گرنگ ئەنجام نییە و ئێمە دەزانین چۆن و بۆچی یاریدەکەین ئەوەی مەبەستمانە بەدەستی دەهێنین”.

یانەی حدوود بۆ مه‌شق و راهێنان رووى له‌ هەولێر کردووە

یانەی حدوود بۆ مه‌شق و راهێنان رووى له‌ هەولێر کردووە

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی