لەبەر تۆنێلەکەیە

گەیشتن بە شەقڵاوە زەحمەت دەبێت

964+

بەهرە محەمەدئەمین

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران ده‌كات، لەم یەکشەممەوە تۆنێلی پیرمام دادەخەن.

هۆکاری داخستنەکەی ئەوەیە بەڕێوەبەرایەتیەکە لەگەڵ تیمەکانی پاراستن و چاککردنەوەی رێگاوبانی هەولێر، دەستیان کردووە بە نۆژەنکردنەوە و هێلکاریشی بۆ دەکەنەوە.

تیمەکە لە 12ی شەوی یەکشەممە 1ی تشرینی یەکەم دەست پێدەکەن، یەکەمجار سایدی چوون لەهەولێر بۆ شەقڵاوە، لەئۆڤەرپاسی پیرمامەوە دادەخرێت، کارەکەیان سێ رۆژی پێدەچێت و تا 3ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ دوو رێگای بۆ شۆفێران دیاریکردووە وەک رێگای جێگرەوە، کە بەگوێرەی قەبارەی ئۆتۆمبێلەکان رێگاکان جیاوازە.

رێگای پیرمام رێگای بەدیلە بۆ ئۆتۆمبێلە بچووکەکان و رێگای هەنارە و شێخ تورابیش بۆ بارهەڵگرەکان، ئەمە لە رۆژی یەکەمەوە تا 6ی بەیانی رۆژی دووشەممە.

لەکاتژمێر12ی شەو تاوەکو 6ی بەیانی رۆژی دواتریش سایدی چوونی تونێلەکە دادەخرێت، رۆژی سێیەمیش لە هەمان کاتی شەوانی پێشتر سایدی هاتن لەشەقڵاوە بۆ هەولێر لەدەروازەی کۆڕێ دادەخرێت.

لەم بارەشدا هاتوچۆ رێنمایی شوفێرانی کردووە بۆهاتن بۆ هەولێر بچنەوە ناوشارۆچکەی کۆڕێ بەرەو پیرمام بۆ هەولێر.

پیرمام گۆڕانکاریی زۆر ده‌كات

پیرمام گۆڕانکاریی زۆر ده‌كات