دەیانویست ساغیبکەنەوە

نۆ ملیۆن دیناری ساختەیان لابووە و دەستگیرکران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە سلێمانی باندێکی سێ کەسی دەستگیرکراون کە زیاتر لە نۆ ملیۆن دیناری ساختەیان پێبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.9.2023، عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، لەناو شاری سلێمانی باندێکی ساغکردنەوە و مامەڵەکاری دراوی ساختەیان دەستگیر کردووە کە پێکهاتوون لە سێ کەس.

تۆمەتبارەکان رۆژی 19.9.2023 دەستگیر کراون و بڕی نۆ ملیۆن و 125 هەزار دیناری ساختەیان پێبووە و ویستویانە لەرێگەی مامەڵەوە لە شاری سلێمانی و دەوروبەری ساغیبکەنەوە.

بە دەفتەرێک دۆلاری ساختەوە دەستگیر کرا

بە دەفتەرێک دۆلاری ساختەوە دەستگیر کرا

سزای دەستگیر کراوەکان بەپێی مادەی 281 دەبێت و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.