زیانەکان چین؟

تەقینەوەیەک لە ئیستەنبوڵ روویدا

+964

ئەحمەد عەبدوڵا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە باڵەخانەیەکی ناوچەی شیرین ئێڤلەری شاری ئیستەنبول تەقینەوەیەک روویدا و دەوترێت بەهۆیەوە دوو کەس گیانی لەدەستداوە و چوار کەسیش بریندارن.

تەقینەوەکە لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەکە بووە، دەنگۆی ئەوە هەیە بەهۆی قەتیسبوونی غازەوە روویدابێ.

داڤود گول، پارێزگاری ئیستەنبوڵ رایگەیاند، تیمەکانی بەرگری شارستانی دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کردووە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.

لە ئێستادا باڵەخانەکە و شوێنە بازرگانییەکانی ژێرەوەی چۆڵکراون و بەهۆی تەقینەوەکە چەند ئۆتۆمبێلێک زیانیان بەرکەوتووە.

تورکیا: بەمنزیکانە بۆری نەوتی عێراق-تورکیا دەکەوێتەوە ...

تورکیا: بەمنزیکانە بۆری نەوتی عێراق-تورکیا دەکەوێتەوە کار

رۆستەم ئاغالە تابلۆکانی بردە ئیستەنبوڵ

رۆستەم ئاغالە تابلۆکانی بردە ئیستەنبوڵ