کۆتایی ئەم مانگە
عێراق دووه‌م فڕۆكه‌ی “خه‌ونه‌كان”ی وه‌رگرت و هێڵی مۆسكۆش ده‌كرێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هێڵی ئاسمانی عێراق دووه‌م فڕۆكه‌ی دریملاینه‌ری راده‌ست كرا و ده‌خرێته كاره‌وه، لە کۆتایی ئەم مانگەش هێڵی بەغدا – مۆسکۆ دەکرێتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.9.2023 وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رەزاق محێبس ئەلسەعداوی رایگەیاند، هێڵی ئاسمانی عێراقی دووەمین فڕۆکەی خەونی وەرگرتووە.
ئەلسەعداوی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “ئەمڕۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی، دووەم فڕۆکەی بۆینگ جۆری B787-8 Dreamliner وەرگرتووە و بە فەرمی پەیوەندی بە فڕۆکەوانی نیشتمانییەوە کردووە و ده‌خرێته كار.
ئاماژەی بەوەش کردووه، “فڕۆکەکە مەودای فڕینی تا 15 هەزار کیلۆمەتر و توانای فرینی بۆ ماوه‌ی 18 كاتژمێر هه‌یه، جێگه‌ی 264 سه‌رنشین له‌خۆده‌گرێت، كه 24 كورسیان پله‌ی تایبه‌تن و ئه‌وانی دیكه بزنسن.
هاوكات وەزارەتی گواستنەوەی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌دا رایگه‌یاندووه، یەکەم گەشتی راستەوخۆی ئاسمانیی نێوان بەغدا – مۆسکۆ لە 30ـی ئه‌م مانگه دەستپێدەکات و بڕیاره هەفتانە دوو گەشت له رۆژانی شەممە و سێشەممە بێنه ئه‌نجامدان.
زیاتری 30 ساڵە و لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی کەنداو گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان بەغدا و مۆسکۆ وەستاوە.