كۆنفرانسێكی زانستی بۆ “چاره‌سه‌ركردنی وزه” به‌ڕێوه‌چوو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لە ژێر دروشمی “چارەسەری کاریگەر بۆ بەردەوامیی پیشەسازی”، یەكێتیی پیشەسازییەکانی عێراق، بە هاوکاری کۆمپانیای های-تێک بۆ وزە و ئینفورماتیک و كۆمپانیای هواوی نێودەوڵەتی كۆنفرانسێكی زانستی له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
كۆنفرانسه‌كه لە هۆڵی ناوه‌ندیی یەكێتیی پیشەسازییەکان لە بەغدا به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای های – تێك به 964ی وت، “چەندان لێکۆڵینەوە و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە بواره‌كانی وزە و وزەی بەدیل و دوایین پێشهاتەکانی ئەم بوارە لەسەر ئاستی جیهان له كۆنفرانسه‌كه‌دا پێشکەش کران”.
وتیشی، چه‌ند دانیشتنێكی كراوەش لەگەڵ پسپۆڕانی دیار لە بواری پیشەسازییەکان و وزەی زیرەك له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا بەڕێوەچوون، كه دەرفەتێکی باشی رەخساند بۆ پەیوەندیکردن و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لە نێوان بەشداربووانی کەرتی پیشەسازی و پسپۆڕانی کۆمپانیای هواوی، كە کۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی تایبەت بە وزە و پیشەسازییه .
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی 964، لە كۆنفرانسه‌كه‌دا و له ناو ئەو توێژینەوە گرنگانەی کە پێشکەش کران، توێژینەوە لەسەر چارەسەرە گرنگەکانی وزە و کاریگەرییەکانیان لەسەر گەشەپێدانی بازرگانی و خۆشگوزەرانی بە باشترین تێچوون، هەروەها توێژینەوە لەسەر وزەی خۆر و گرنگییەکەی لە بەردەوامیی پیشەسازییەکان پێشكه‌ش كرا.