سێ ساڵ لەمەوبەر شانۆگەریەکیان پێشکەشکردووە

لەسەر سکاڵای مامۆستایەکی ئاینی دوو شانۆکار دەستگیرکران

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

لەسەر سکاڵای مامۆستایەکی ئاینی، دادوەری دادگای کەتنی کەلار، بڕیاری راگرتنی بۆ دوو ھونەرمەندی شانۆکار دەرکردووە، هەردووکیان ئێستا لە زیندانی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان دەستبەسەرن.

ھۆکاری دەستگیرکردنەکەیان بۆ کارێکی شانۆیی دەگەڕێتەوە کە سێ ساڵ پێش ئێستا ئەنجامیانداوە، دواتر مامۆستایەکی ئاینی سکاڵای تۆمارکردوه.

سێ ساڵ لەمەوبەر لەبەردەم هۆڵی هونەر شانۆگەری “وەرن ببین بە سەگ” نمایشکرا و کاردانەوەی زۆری بەدوا داهات.

عومەر عەبدوڵا و شکۆ عومەر دەرھێنەر و پێداچونەوەی دەقی شانۆییەکە بوونە، ئێستا لە زیندانن، ھەروەھا 964 دەزانێت سکاڵا لەسەر ئەو دوو ئەکتەرەش کراوە بەشداری شانۆکەیان کردووە، بەڵام دەوترێت یەکێک لە ئەکتەرەکان ژنە و دادوەر راینەگرتووە و ئەکتەرەکەیتریش ئامادەی دانیشتنەکە نەبووە، بڕیاری دەستگیرکردنی ئەویش دەرچووە.

ئۆژین عومەر کوڕی ھونەرمەند عومەر عەبدوڵا بە964ى وت، ئەمڕۆ ھەشتەم دانیشتنی دادگایان بووە، دادوەر بڕیاری راگرتنیانی داوە بۆماوەی ھەفتەیەک، جارێ نازانین بە کەفالەت ئازاد دەکرێن یاخود نا”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە سلێمانی بێبەرامبەر دەبیت بە شانۆکار

لە سلێمانی بێبەرامبەر دەبیت بە شانۆکار